
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

که‌نه‌دا: له پاسێکدا پیاوێك کوڕێك به‌چه‌قۆ ده‌کوژێت و ئه‌وجا سه‌ری لێده‌کاته‌وه
پێش مردنی کورته‌نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت: له پاسێکی "Greyhound" کوڕێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌لایه‌ن پیاوێکه‌وه به‌چه‌قۆ ده‌کوژرێت و دواتر ئه‌و پیاوه سه‌ری له له‌شی لێده‌کاته‌وه، ئه‌وجا به که‌له‌سه‌ره‌که ده‌گرێت به‌ده‌ستێوه و به‌ناو پاسه‌که‌دا هاتوچۆ ده‌کات.
کاتێك "Greyhound-Bus 1170" له "Winnipeg" بۆ "Edmonton" ده‌ڕوات، له‌شاری "Brandon"ی نزیك ناوچه‌ی "Manitoba" پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵان سه‌رده‌که‌وێت و شێوازێکی وه‌ك هه‌موو ڕێبواره‌کانی دیکه‌ی پاس زۆر ئاساییه. له‌کاتی پشوویه‌کی جگه‌ره‌کێشاندا ئه‌و پیاو له‌گه‌ڵ کچێکدا ده‌که‌وێته ئاخافتن و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکده‌که‌ون، که شوێنی دانیشتنیان بگۆڕنه‌وه. له‌ته‌ك ئه‌و شوێنه‌شدا کوڕێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ "Headset"ێکی کردۆته گوێچکه‌ی و خه‌وتووه.
له ده‌ووروبه‌ری کاژمێر 20:30 له دووری 20 کیلۆمه‌تر له "Portage la Prairie" ڕووداوێکی زۆر دڵته‌زێنی سامناك ڕووده‌دات، که تاکو ئێستا ڕێبوارانی پاس ناتوانن دیمه‌نه‌کانی له‌به‌رچاوی خۆیان ونبکه‌ن: له‌ناکاوێکدا ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 40 ساڵه به‌چه‌قۆ به‌رده‌بێته کوڕی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، نه‌جارێك نه دووان، 40 بۆ 50 جار چه‌قۆ ده‌کات به سکی ئه‌و کوڕه‌دا. "Garnet Caton"، گه‌واهی ڕووداو، ده‌ڵێت: "ئه‌و کوڕه قیژه‌یه‌کی تێکه‌ڵی له نوزه‌نوز و گریانی منداڵ لێوه ده‌رده‌چوو."
گه‌واهی ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "پیاوی ته‌مه‌ن 40 ساڵی تاوانباریش بێگودان به هاواره‌کان، بێده‌نگ له‌سه‌ر کاری تاوانی خۆی به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ك ڕۆبۆرتێك چه‌قۆی ده‌کرد به گیانی ئه‌و کوڕه‌دا."
پاش ئه‌م دڕنده‌یه‌تییه پیاوه‌که سه‌ری کوڕه ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌که لێده‌کات و ده‌یگرێت به‌ده‌ستێوه و به‌ناو پاسه‌که‌دا هاتوچۆ ده‌کات و فه‌رمان به سه‌رنیشنانی دیکه‌ی پاسه‌که ده‌کات، تا زوو دابه‌زن.
ده خووله‌ك پاش ئه‌م ڕووداوه پۆلیس ده‌گاته شوێنی تاوان و دوای چه‌ند کاژمێرێك له گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ تاوانبار، خۆی ناداته به‌ده‌سته‌وه. دووروبه‌ری کاژمێر دوو به‌یانی تاوانباری ته‌مه‌ن 40 ساڵ هه‌وڵده‌دات، به بازهه‌ڵدان خۆی له په‌نجه‌ره‌ی پاسه‌که‌وه ده‌رباز بکات. هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت.
پاش ده‌ستگیرکردنی تاوانبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و تاوانباره ناوی "Vince Weiguang Li" و دانیشتووی "Edmonton". پاش لێکۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی په‌یڤی گه‌واهی ڕووداو و داڕشتنه‌وه‌ی کاری تاوان، داواکاری گشتی سکاڵای کوشتن و لێکردنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤێك دژی ئه‌و پیاوه بۆ دادگا به‌رزکرده‌وه.
پاش گرتنی ئه‌و تاوانباره سه‌رنیشنانی دیکه به‌هۆی پاسی قوتابخانه‌وه بۆ هۆتێلێك له "Brandon" ده‌گوێزرێنه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان، هه‌موو ڕێبوارانی ناو پاسه‌که دووچاری شۆك هاتوون و باری ده‌روونییان زۆر ته‌واو نییه. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه، که سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی شۆك، زۆربه‌یان دواتر و پاش دواکه‌وتن گه‌یشتوونته شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان.
"Cody Olmstead"، گه‌واهییه‌کی ئه‌م ڕووداوه، ده‌ڵێت: "هه‌ر کاتێك چاوه‌کانم ده‌نووقێنم، ئه‌و پیاوه‌م دێته‌وه به‌رچاو، کاتێك که‌له‌ی سه‌ری کوڕه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو و به‌ناو پاسه‌که‌دا هاتووچۆی ده‌کرد."
هه‌روه‌ك "CBC News" که‌نه‌دی بڵاویکرده‌وه، ئێستا ناسنامه‌ی قوربانییه‌که ده‌رکه‌وتووه و ده‌زانرێت کێیه. هه‌رچه‌نده پۆلیس تاکو ئێستا هیچ زانیارییه‌کی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی مێدیاکان له هاوڕێکانی قوربانی ئه‌و تاوانکاره‌وه زانیویانه، که ئه‌و کوڕه ناوی "Tim McLean" و ته‌مه‌نی 22 ساڵه و دانیشتووی "Winnipeg".
ئه‌و کورته‌نامه‌یی "Tim McLean" له‌ناو پاسه‌که‌دا ناردوێتی، بۆ دایك و باوکی بووه. ناوبراو ئه‌و شه‌وه له "Edmonton" کاریکردووه و له کورته‌نامه‌که‌ییدا پرسیاری له دایك و باوکی کردووه، ئایا ده‌توانێت ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن بخه‌وێت. دایك و باوك به هاتنی کوڕه‌که‌یان زۆر شادمان بوون - به‌ڵام دواتر هیچیان له کوڕه‌که‌یانه‌وه نه‌بیستووه.
ئه‌م کرداره تاوانکارییه یه‌که‌مین نییه، له‌ناو پاسدا ڕوو بدات: له‌ساڵی 2001دا ڕێبوارێكی "Greyhound" له "Tennessee" چه‌قۆیکرد به شۆفێرێکی پاسدا و به‌سه‌ختی برینداریکرد.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه