xozga: له دانیمارك پیاوێكی کورد ژنه‌که‌ی خۆی به‌چه‌قۆ کوشت له دانیمارك پیاوێكی کورد ژنه‌که‌ی خۆی به‌چه‌قۆ کوشت ================================================================================ xozga on 24 July, 2008 12:00:00 ئه و پیاوه کورده ی شه وی 2008.07.20 له شاری "ئۆغۆس"ی دانیمارکی حه وت چه قۆی له هاوسه ره که ی دا و کوشتی، له وه ترساوه ژنه که ی به جێیبهێڵێت ئه و پیاوه ته مه ن 40 ساڵه له به رده م دادگای شاری "ئۆغۆس"دا ڕوونیکرده وه، که له ماوه ی دوو ساڵی ڕابووردودا به مه به ستی چاره سه ری کێشه ی ده روونی ده رمانی خواردووه و ماوه ی مانگێکه وازی له ده رمانه کانی هێناوه . هه روه ها له دادگادا ئه وه شی گێڕایه وه، که له ماوه ی چه ند مانگی پێشوودا هاوسه ره که ی، که پێنج ساڵ له خۆی بچوکتره ، به شێوه یه کی جیاواز ڕه فتاری له گه ڵدا کردووه . ئه و پیاوه له وه ترساوه هاوسه ره که ی ناپاکی لێکردبێت و وای به خه یاڵدا هاتووه، که منداڵه کانی ببات و به جێیبهێڵێت، چونکه به بڕوای خۆی پیاوێکی گونجاو نه بووه بۆ هاوسه ره که ی. ئه و ژن و مێرده هه ردووکیان کوردی کوردستانی باشوورن و پیاوه که ماوه ی 10 ساڵه له دانیمارك ده ژی و ژنه که شی ماوه ی سێ چوار ساڵێکه له هه مان وڵاتدا نیشته جێیه . پیاوه که ویستویه تی خۆی بکوژێت له دادگادا پیاوه که به ماتی دانیشتبوو و چاوی سوور هه ڵگه ڕابوو، به ده نگێکی هێواش چۆنیه تی کوشتنی هاوسه ره که ی گێڕایه وه ، به ڵام هه موو ورده کارییه کانی له یادنه بوو و نه شیویست به تۆمه تی کوشتن تاوانباریبکه ن. له گه ڵ ئه وه شدا شتێکی باش له یادبوو؛ پلانی داناوه خۆشی بکوژێت. به ڵام له دوا چرکه دا له به ر دوو منداڵه که ی په شیمان بۆته وه ، منداڵه کانی یه کێکیان ته مه نی سێ ساڵه و ئه وی تریشیان ته مه نی ده مانگانه . له بری خۆکوشتن ئه و پیاوه ته له فونی بۆ پۆلیس کردووه و ئه وانیش پاش ده ستگیرکردنی خۆی، منداڵه کانیان گه یاندۆته داموده زگا کۆمه ڵایه تییه کان. وه ك سه ره تایه ک بۆ ماوه ی چوار حه فته بڕیای زیندانیکردنی ئه و پیاوه درا و له و ماوه یه دا ده بێت لایه نه تایبه تییه کان پشکنینی هزری و ڕه فتاری بکه ن. سه رچاوه ی هه واڵ: Jyllands-Posten لینکی په یوه ندیدار: rhus