
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له دانیمارك پیاوێكی کورد ژنه‌که‌ی خۆی به‌چه‌قۆ کوشت
ئه‌و پیاوه کورده‌ی شه‌وی 2008.07.20 له شاری "ئۆغۆس"ی دانیمارکی حه‌وت چه‌قۆی له هاوسه‌ره‌که‌ی دا و کوشتی، له‌وه ترساوه ژنه‌که‌ی به‌جێیبهێڵێت
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 40 ساڵه له‌به‌رده‌م دادگای شاری "ئۆغۆس"دا ڕوونیکرده‌وه، که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابووردودا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌روونی ده‌رمانی خواردووه و ماوه‌ی مانگێکه وازی له ده‌رمانه‌کانی هێناوه.
هه‌روه‌ها له‌دادگادا ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه، که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشوودا هاوسه‌ره‌که‌ی، که پێنج ساڵ له خۆی بچوکتره، به شێوه‌یه‌کی جیاواز ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا کردووه. ئه‌و پیاوه له‌وه ترساوه هاوسه‌ره‌که‌ی ناپاکی لێکردبێت و وای به‌خه‌یاڵدا هاتووه، که منداڵه‌کانی ببات و به‌جێیبهێڵێت، چونکه به‌بڕوای خۆی پیاوێکی گونجاو نه‌بووه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی.
ئه‌و ژن و مێرده هه‌ردووکیان کوردی کوردستانی باشوورن و پیاوه‌که ماوه‌ی 10 ساڵه له دانیمارك ده‌ژی و ژنه‌که‌شی ماوه‌ی سێ چوار ساڵێکه له هه‌مان وڵات‌دا نیشته‌جێیه.
پیاوه‌که ویستویه‌تی خۆی بکوژێت
له‌دادگادا پیاوه‌که به ماتی دانیشتبوو و چاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو، به‌ده‌نگێکی هێواش چۆنیه‌تی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی گێڕایه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی له‌یادنه‌بوو و نه‌شیویست به تۆمه‌تی کوشتن تاوانباریبکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێکی باش له‌یادبوو؛ پلانی داناوه خۆشی بکوژێت. به‌ڵام له دوا چرکه‌دا له‌به‌ر دوو منداڵه‌که‌ی په‌شیمان بۆته‌وه، منداڵه‌کانی یه‌کێکیان ته‌مه‌نی سێ ساڵه و ئه‌وی تریشیان ته‌مه‌نی ده مانگانه. له‌بری خۆکوشتن ئه‌و پیاوه ته‌له‌فونی بۆ پۆلیس کردووه و ئه‌وانیش پاش ده‌ستگیرکردنی خۆی، منداڵه‌کانیان گه‌یاندۆته داموده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ماوه‌ی چوار حه‌فته بڕیای زیندانیکردنی ئه‌و پیاوه درا و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت لایه‌نه تایبه‌تییه‌کان پشکنینی هزری و ڕه‌فتاری بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه