
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سوێد به تووندی به‌ره‌نگاری کاری سۆزانی ده‌بنه‌وه
به‌بڕی 210 ملیۆن کڕۆن (=22.1 ملیۆن یۆرۆ) ده‌سه‌ڵاتدارانی سوێد به توندی دژی کاری سۆزانی له وڵاته‌که‌یاندا ده‌وه‌ستنه‌وه. بڕیاره به‌و پاره‌یه جێگای شوێنی سۆزانییه‌کان باشتر بکرێت و هه‌روه‌ها ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌کانی دووباره گه‌ڕاندنه سۆزانییه‌کان و قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ ناو کۆمه‌ڵگای پێ زیاد بکرێت.
له‌میانه‌ی پڕۆژه‌که‌یاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوێد به‌نیازن، کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان و پسپۆرانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سۆزانییه‌کان و قوربانییه‌کانی ده‌ستدرێژی سێکسی ئاماده بکه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.07.17، شالیاری یاسای سوێدی "Beatrice Ask" ورده‌کار‌ی هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوێدی له 36 خاڵدا خسته‌ڕوو.
به‌پێی یاسای سوێدی کارکردنی سێکسی بێ به‌رامبه‌ر ناچێته چوارچێوه‌ی سزاوه، جابۆیه ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ربه‌ستی و به‌بێ به‌رامبه‌ر کاری سێکسی خۆیان ده‌که‌ن، له‌لایه‌ن یاساوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه