xozga: کچه موسوڵمانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا په‌رده‌ی کچێنی خۆیان ده‌دوورنه‌وه کچه موسوڵمانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا په‌رده‌ی کچێنی خۆیان ده‌دوورنه‌وه ================================================================================ xozga on 17 July, 2008 03:34:00 پێشینان وتوویانه، په رده ی کچێنی وه ك ده نکه شقارته یه ، که داگیرسا، دووباره ناتوانرێت دابگیرسێنرێته وه. به ڵام پێیده چێت، که زانستی نوێ بتوانێت به سه ر ئه و ته نگه ژه ی کۆمه ڵگا ئیسلامییه کاندا زاڵبووبێت: ئێستا ئه و کچانه ی له پێش شووکردنیان سێکسیان کردووه و به هۆیه وه په رده ی کچێنیان له ده ستداوه، ده توانن دووباره په رده ی کچێنی خۆیان به دوورینه وه بده نه وه. کچان به ئه نجامدانی سێکس، مه شقی وه رزشی قورس یان ڕووداوو په رده ی کچێنییان له ده ستده ده ن. وه ك په یڕه کردنی نه ریتی که لتووری زۆربه ی پیاوان، بگره هه موو پیاوانی وڵاتانی ئیسلامی په رده ی کچێنی وه ك مه رجێکی هێنانی ژن داده نێن. ئه م دیارده یه بۆته هۆکاری ئه وه ی، که ئێستا زۆربه ی کچان له وڵاتانی وه ك فه ڕه نسا هه وڵی دوورینه وه ی په رده ی کچینی خۆیان ده ده ن، ئه و کراده ش به "Hymenoplasty" ده ناسرێت. هه رچه ند له ئایینی ئیسلامدا بوون یان نه بوونی په رده ی كچینی بۆ ماره کردنی کچ مه رج نییه، که چی له زۆربه ی وڵاته ئیسلامییه کاندا به هۆکاری جیابوونه وه داده نرێت. له ڕوودواێکی سه یری په یوه ندیدار به په رده ی کچینییه وه ماوه یه ك له مه وپێش له شاری "لیل"ی فه ڕه نسی دادگایه کی ئه و شاره بڕیاری جیابوونه وه ی کچێکی به ڕه چه ڵه ك مه غریبی له پیاوێکی هاونیشتمانی ده رکرد، چونکه ده رکه وتبووه، که ئه و کچه به هۆی ئه نجامدانی سێکسه وه په رده ی کچێنی له ده ستداوه. ئێستا کیژان له وڵاتانی ئه وروپی و هه ندێكی له وڵاتانی عه ره بی ده توانن به رامبه ر پاره په رده ی کچێنییان له ڕێگای نه شته رگه رییه وه بدوورنه وه. له وڵاتی فه ڕه نسا به های ئه م جۆره نه شته رگه ریه ده گاته 5250 دۆلار. به ڵام ئه نجامدانی له وڵاتانی وه ك تونس، جه زائیر و مه غریب ته نها 300 دۆلار تێده چێت. تاکو ئێستا هیچ ئامارێکی په یوه ندیدار به کۆی ژماره ی ئه و کچانه ی په رده ی کچێنیان ده دوورنه وه له به رده ستدا نییه، به ڵام پزیشکان ئاماژه به به رزبوونه وه ی ژماره ی ئه و کچانه ده ده ن، که په رده ی کچێنی خۆیان پاش ئه نجامدانی سێکس پێش شووکردن ده دوورنه وه. بێگومان هه موو کچانی موسوڵمانی له دایکبوو یان په ناهه نده ی وڵاتانی ڕۆژئاوا هه وڵی دوورینه وه ی په رده ی کچێنی خۆیان ناده ن - ژماره یه کی به رچاو له و کچانه ده یانه وێت وه ك کچانی وڵاتانی ڕۆژئاوا چێژ له سه ربه ستییه کانی ژیانیان وه ربگرن و هه روه ها هه وڵده ده ن، بۆ ئه نجامدانی سێکس سه ربه ستی ته واویان هه بێت. سه رچاوه ی هه واڵ: Times