
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

کچه موسوڵمانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا په‌رده‌ی کچێنی خۆیان ده‌دوورنه‌وه
پێشینان وتوویانه، په‌رده‌ی کچێنی وه‌ك ده‌نکه شقارته‌یه، که داگیرسا، دووباره ناتوانرێت دابگیرسێنرێته‌وه. به‌ڵام پێیده‌چێت، که زانستی نوێ بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ی کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا زاڵبووبێت: ئێستا ئه‌و کچانه‌ی له‌پێش شووکردنیان سێکسیان کردووه و به‌هۆیه‌وه په‌رده‌ی کچێنیان له‌ده‌ستداوه، ده‌توانن دووباره په‌رده‌ی کچێنی خۆیان به‌دوورینه‌وه بده‌نه‌وه.
کچان به ئه‌نجامدانی سێکس، مه‌شقی وه‌رزشی قورس یان ڕووداو‌و په‌رده‌ی کچێنییان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. وه‌ك په‌یڕه‌کردنی نه‌ریتی که‌لتووری زۆربه‌ی پیاوان، بگره هه‌موو پیاوانی وڵاتانی ئیسلامی په‌رده‌ی کچێنی وه‌ك مه‌رجێکی هێنانی ژن داده‌نێن. ئه‌م دیارده‌یه بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی، که ئێستا زۆربه‌ی کچان له وڵاتانی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵی دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچینی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌و کراده‌ش به "Hymenoplasty" ده‌ناسرێت.
هه‌رچه‌ند له ئایینی ئیسلامدا بوون یان نه‌بوونی په‌رده‌ی كچینی بۆ ماره‌کردنی کچ مه‌رج نییه، که‌چی له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌کاندا به هۆکاری جیابوونه‌وه داده‌نرێت. له‌ڕوودواێکی سه‌یری په‌یوه‌ندیدار به په‌رده‌ی کچینییه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌شاری "لیل"ی فه‌ڕه‌نسی دادگایه‌کی ئه‌و شاره بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی کچێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی له‌پیاوێکی هاونیشتمانی ده‌رکرد، چونکه ده‌رکه‌وتبووه، که ئه‌و کچه به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێکسه‌وه په‌رده‌ی کچێنی له‌ده‌ستداوه.
ئێستا کیژان له وڵاتانی ئه‌وروپی و هه‌ندێكی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن به‌رامبه‌ر پاره په‌رده‌ی کچێنییان له‌ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بدوورنه‌وه. له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌های ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه ده‌گاته 5250 دۆلار. به‌ڵام ئه‌نجامدانی له وڵاتانی وه‌ك تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب ته‌نها 300 دۆلار تێده‌چێت.
تاکو ئێستا هیچ ئامارێکی په‌یوه‌ندیدار به کۆی ژماره‌ی ئه‌و کچانه‌ی په‌رده‌ی کچێنیان ده‌دوورنه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام پزیشکان ئاماژه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و کچانه ده‌ده‌ن، که په‌رده‌ی کچێنی خۆیان پاش ئه‌نجامدانی سێکس پێش شووکردن ده‌دوورنه‌وه.
بێگومان هه‌موو کچانی موسوڵمانی له‌دایکبوو یان په‌ناهه‌نده‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵی دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی خۆیان ناده‌ن - ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و کچانه ده‌یانه‌وێت وه‌ك کچانی وڵاتانی ڕۆژئاوا چێژ له سه‌ربه‌ستییه‌کانی ژیانیان وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی سێکس سه‌ربه‌ستی ته‌واویان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb