
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

خوا که‌س بێبه‌ش ناکات
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌رلین دووانه‌یه‌كی سپی- و ڕه‌شپێست به‌نه‌شته‌گه‌ری قه‌یسه‌ری هاتنه ژیانه‌وه. دایكی ئه‌و دووانه‌یه‌ش ڕه‌شپێسته و باوکیان سپیپێسته.
خاتوونی دکتۆر "Birgit Weber" ماوه‌ی 20 ساڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ی "Sana" له شاری به‌رلین کار ده‌کات و تاکو ئێستا سه‌رپه‌رشتی له‌دایکبوونی 10 هه‌زار منداڵی کردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاتوونی دکتۆر له 2008.07.11 به‌رچاویکه‌وت، به‌هه‌موو ژیانی نه‌یبینیووه: "Florence"ی ڕه‌شپێستی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دووانه‌یه‌كی دوو ڕه‌نگی به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ی هێناوه‌ته ژیانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه‌ش دکتۆر "Birgit Weber" ده‌ڵێت: "منداڵێكی سپی- و ڕه‌شپێست له‌و دایکه ڕه‌شپێسته بوون. سه‌ره‌تا نه‌متوانی باوه‌ڕ بکه‌م، که ئه‌وه ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌یه. به‌ڵام دواتر ڕاستی ڕووداوم بۆ ده‌رکه‌وت."
دایکی ئه‌و دووانه‌یه‌ش له وڵاتی "غانا" له‌دایکبووه و باوکییان ئه‌ڵمانییه و ناوی "Stephan" له‌شاری "Potsdam-Babelsberg" له‌دایکبووه و هه‌ر له‌و شاره‌ش ده‌ژی.
"Leo" وه‌ك دایکی ڕه‌شپێسته و براکه‌شی هه‌ڵگری ناوی "Ryan" وه‌ك باوکی سپیپێسته.
به‌پێی دکتۆر "Birgit Weber"، له‌نێو یه‌ك ملیۆندا ته‌نها جارێك له‌دایکبوونی له‌م جۆره ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، که ئه‌و دووانه‌یه له دوو هێلکه‌وه له‌دایکبووبێتن. دکتۆری ناوبراو ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی بنبڕ هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه ڕوون بکاته‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕیوایه، که فاکته‌ره جینییه‌کان له‌پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه بن.
له‌کاتێکدا دایکی دووانه‌ی سپی- و ڕه‌شپێست باوه‌ڕیوایه، که ته‌نها خوا بۆ خۆی ده‌زانێت، بۆچی منداڵه‌کانی دوو ڕه‌نگی جیاوازیان له‌یه‌کتر هه‌یه. دایكی دووانه ده‌یه‌وێت منداڵه‌کانی له‌سه‌ر باوه‌ڕی کاسۆلیکی په‌روه‌رده بکات.
دایك و باوكی دووانه ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌وان به‌م ڕووداوه زۆر سه‌رسامبوون، هاوکاتیش زۆر دڵیانخۆشه، که هه‌ردوو منداڵه‌که‌یان ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb