
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ئه‌نده‌نوسییه‌ك له‌سه‌ر کوشتنی 42 ژن له سێداره‌درا
له ناوچه‌یه‌کی وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا "Ahmad Suradji" وه‌ك جادووکه‌رێك ده‌ناسرا. جادووکه‌رێك، که زۆربه‌ی ئافره‌تان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌کانیان سه‌ردانیان ده‌کرد. چ سه‌ردانێك؟! سه‌ردانێك، که مردن کۆتاییه‌ك بووه. ئێستا و له‌سه‌ر کوشتنی 42 ژن سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆربه‌ی ڕێکخراوه نه‌وته‌وه‌ییه‌کان، وه‌ك "Amnesty International"، ئه‌و جادووکه‌ره له‌سێداره‌درا.
وته‌بێژی داواکاری گشتی ڕایگه‌یاند، که "Ahmad Suradji" له‌سه‌ر تاوانی کوشتنی 42 ئافره‌ت له گۆڕه‌پانێکی چۆڵی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی "Medan" له‌سێداره‌دراوه.
"Ahmad Suradji"ی ته‌مه‌ن 59 ساڵ له‌ساڵی 1997دا ده‌ستگیرکرا، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس لاشه‌ی ژنێکی له‌نزیك ماڵه‌که‌ی له "Lubukpakan" له‌باکووری دوورگه‌ی "Sumatra" دۆزییه‌وه. پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه پۆلیس توانی لاشه‌ی 41 ئافره‌تی دیکه له کێڵگه‌ییه‌کی قامیشی شه‌کردا بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ریانخستووه، جادووکه‌ری ناوبراو قوربانییه‌کانی پێش خنکاندن به په‌ت به‌ستۆته‌وه. جادووکه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك قوربانییه‌کانی ناشتووه، که سه‌ریان ڕوو له ماڵه‌که‌ی بێت.
تاوانباری ناوبراو دانی به‌وه‌داناوه، که ئه‌و زۆربه‌ی ئافره‌ته‌کانی خنکاندووه و داواتر لێکه‌کانیانی خواردوونه‌ته‌وه، تا له‌ڕێگایه‌وه بتوانێت توانا جادووکه‌ره‌ییه‌کانی به‌هێز بکات.
ژنان سه‌ردانی "Ahmad Suradji"یان کردووه، تا سوود له توانا جادووکه‌رییه‌کانی وه‌ربگرن. پێشتر ناوبراو له‌سه‌ر کاره‌کانی ناوبانگێكی جادووکه‌ری زۆری په‌یداکردبوو.
"Tumini" خێزانیش له‌سه‌ر هاوکاریکردنی مێرده‌که‌ی بڕیاری سێداره‌ی بۆ ده‌رکرا، به‌ڵام پاشتر بۆ به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی که‌مکرایه‌وه.
له تشرینی دووه‌می 2007دا داوا له سه‌رۆك "Susilo Bambang Yudhoyono" کرا، بڕیاری لێبووردن بۆ "Ahmad Suradji" ده‌ربکات، تا له سێداره نه‌درێت. به‌ڵام سه‌رۆك ئه‌و داواکارییه‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد.
له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی که‌سوکاری قوربانییه‌کان، تاکو ئێستا نه‌توانراوه لاشه‌ی "Ahmad Suradji" له گۆڕستانێكدا بنێژرێت. هه‌ربۆیه تاکو ئێستا لاشه‌ی ناوبراو له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb