
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

پشیله‌یه‌ك ده‌بێته دایکی بێچووه پاندایه‌ك
پاش له‌دایکبوونی بێچووه پاندایه‌ك کارمه‌ندانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵی له شاری ئه‌مستردام ناچاربوون دایکێك بۆ ئه‌و بێچووه بدۆزنه‌وه، چونکه دایکه‌که‌ی خۆی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووه، وه‌ك بێچووی خۆی به‌خێوی بکات. ئێستا ئه‌و به‌چکه پاندایه له‌لایه‌ن پشیله‌یه‌که‌وه له‌ته‌ك چوار بێچوو پیشله‌دا به‌خێو ده‌کرێت.
پاش له‌دایکبوونیان ئاژه‌ڵی پاندای سوور ڕه‌نگیان هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵی ڕاکونه‌و و کاتێكش گه‌وره ده‌بن شێوه‌ی پشیله وه‌رده‌گرن - به‌ڵام قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره.
له 2008.06.30 له شاری ئه‌مستردام پاندایك بچکه‌یه‌کی خسته‌وه، به‌ڵام دایك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌و به‌چکه‌یه به‌خێوی بکات. ئێستا پێیده‌چێت، که هاوشێوه‌یی له بیچووه پشیله‌وه تروسکاییه‌ك بێت بۆ ڕزگارکردنی: ئێستا ئه‌و بێچووه پاندایه له‌گه‌ڵ چوار بێچووه پشیله‌دا له‌لایه‌ن پشیله‌یه‌که‌وه به‌خێو ده‌کرێت.
وته‌بێژێك به‌ناوی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له شاری ئه‌مستردام ڕایگه‌یاند، که ته‌ندروستی ئه‌و بێچووه پاندایه باشه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا بمێنێته‌وه، پێویسته خۆراکی باشی پێبدرێت.
ئه‌و بێچووه پاندایه‌ش وه‌ك دووانه‌یه‌ك هاتۆته ژیانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دایکه‌که‌یان ئاماده‌نه‌بوو هه‌ردووکیان به‌خێو بکات، کارمه‌ندانی باخچه‌یی ئاژه‌ڵی له ئه‌مستردام پشیله‌یه‌كیان بۆ ئه‌و پاندایه‌ش ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بێچووه پاندایه پاش ڕۆژێك ده‌مرێت.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پاندای سوور له ناوچه شاخاوییه‌کانی هیمالایا ده‌ژین. بامبۆس، مێروو، هێلکه و بێچووه باڵنده سه‌رچاوه‌ی خۆراکییانه. ڕێکخراوی پاراستنی سروشت (IUCN) پاندای سووری خستۆته لیستی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه، که مه‌ترسی له‌ناوچوونیان لێده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb