
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له ئه‌مه‌ریکا پیاوێك کچێكی ده‌بێت
"Thomas Beatie" وه‌ك مێینه‌یه‌ك هاته ژیانه‌وه - به‌ڵام له جۆری ڕه‌گه‌زی خۆی ڕازینه‌بووه، هه‌ربۆیه پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك خۆی ده‌کات به پیاو. ئێستا و پاش پیتدانێکی ده‌ستکردی، کچێکی هێناوه‌ته ژیانه‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.07.03، ئاژانسی هه‌واڵی "ABC" بڵاویکرده‌وه، که منداڵێك به‌ڕێگایه‌کی زۆر سه‌یر له نه‌خۆشخانه‌ی "Bend" له ناوچه‌ی "Oregon"ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاتۆته ژیانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریکی ناوبراو ئاشکرای کردووه، که "Thomas Beatie"ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ ئه‌و کیژه‌ی به سروشتی هێناوه‌ته ژیانه‌وه. له‌کاتێکدا هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکی بڵاویانکردۆته‌وه، که پیاوی ناوبراو منداڵه‌که‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسره‌ی بووه.
هه‌روه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی "ABC" له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراوه بڵاویکرده‌وه، ئێستاکه ته‌ندروستی ئه‌و کیژه زۆر باشه.
"Thomas Beatie" وه‌ك ئافره‌تێك هاتۆته ژیانه‌وه، به‌ڵام پێش ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئاکامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به‌شێکی زۆر له ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه و ئێستاکه له‌گه‌ڵ "Nancy"ی ژنی پێکه‌وه ده‌ژین.
پاش چه‌ند هه‌وڵێکی پزیشکی و ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ده‌رکه‌وتووه، که "Nancy" ناتوانێت منداڵ بخاته‌وه. هه‌ربۆیه هه‌ردوو هاوسه‌ر بڕیاریانداوه، که "Thomas" له‌ڕێگای پیتدانی ده‌ستکردییه‌وه سکی پڕ ببێت.
تۆماس پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌مکی خۆی بڕیوه‌ته‌وه و له‌ڕێگای چه‌ند جارێك چاره‌سه‌رکردنه‌وه هه‌وڵدراوه هۆرمۆنی "Testosteron"ی تێدا دروست ببێت. ساتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ گۆڕینی شێوازی ڕه‌گه‌ز، تۆماس نه‌یویستووه هێلکه‌دان و منداڵدانی بۆ ده‌ربهێنن.
"Thomas Beatie" له‌کاتی دووگیانی‌دا له‌لێدوانێکی بۆ گۆڤاری هۆمۆسێکسه‌کانی ناسراو به "The Advocate" وتوێتی: "من ده‌بم به‌باوکی کچه‌که‌م و نانسی به دایکی. ئێمه خێزانێکی ئاسایی پێکه‌وه ده‌نێن."
تۆماس ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌و و نانسی له‌سه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵ به‌و شێوازه دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر هاتوونه‌ته‌وه و هه‌ندێك له پزیشکان به‌هیچ شێوازێك ئاماده‌نه‌بوون، چاره‌سه‌ری پزیشکی پێشکه‌ش بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb