
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له هۆڵه‌ندا جگه‌ره‌کێشان قه‌ده‌غه ده‌کرێت و ڕێگا به‌کێشانی حه‌شیش ده‌درێت
له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه، ڕێکه‌وتی 2008.07.01، له هه‌موو شوێنه گشتییه‌کانی وڵاتی هۆڵه‌ندا جگه‌ره‌کێشان قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت و ئه‌م بڕیاره‌ش کافیتریا و ڕێستۆرانته‌کانیش ده‌گه‌رێته‌وه.
بڕیاره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان له هوڵه‌ندا هاوشانه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپی و چه‌ندین وڵاتانی دیکه‌ی جیهان.
داکۆکیکه‌رانی مافی جگه‌ره‌کێشه‌کان پێیانوایه، که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران داهاتی هه‌ندێك له پڕۆژه بازرگانییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه. هاوکات لایه‌نگرانی قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌کاندا باوه‌ڕیانوایه، که زیانه گه‌یشتووه‌کان به شوێنه بازرگانییه‌کان جگه‌ره‌نه‌کێشه‌کان پڕی ده‌که‌نه‌وه. چونکه ئه‌وان چیتر ده‌توانن به‌سه‌ربه‌ستی سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌کان بکه‌ن.
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کێشانی حه‌شیش
سه‌ره‌ڕای بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشان، که‌چی خاوه‌ن قاوه‌خانه‌کان بۆیان هه‌یه، له‌سه‌ر فرۆشتنی بڕێکی دیاریکراو له حه‌شیش به‌رده‌وامبوون و میوانه‌کانیشیان بۆیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌ست و بێ هیچ گرفتێك حه‌شیش و ماریوانا بکێشن، چونکه ئه‌و دوو ماده‌یه له‌ژێر تووتندا پۆلێن نه‌کراون.
جێگای ئاماژه‌یه، که له هۆڵه‌ندا ڕێگا به هه‌ڵگرتنی حه‌شیش نادرێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕێکی که‌میان پێ بێت، لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ناکرێت - ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی کێشانی حه‌شیشیان هه‌بێت، ده‌توانن له قاوه‌خانه‌کاندا بیکێشن.
پێشبینییه ئابوورییه‌کان ئاماژ‌ه به‌وه ده‌ده‌ن، که له‌ئاکامی جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره ژماره‌یه‌ك له پڕۆژه بازرگانییه‌کان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی میوانه‌کانیانه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی باش به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb