
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له وڵاتی که‌نه‌دا لۆرییه‌ك به 12 ملیۆن هه‌نگه‌وه وه‌رده‌گه‌ڕێت
له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی که‌نه‌دا لۆرییه‌ك به 12 ملیۆن هه‌نگه‌وه وه‌رگه‌ڕا. ئاژانسی هه‌واڵی "CBC"ی که‌نه‌دی بڵاویکرده‌وه، که یه‌که‌مین پۆلیسی هاتوچۆی که‌نه‌دی سه‌ره‌تا ناوه‌ڕۆکی باری لۆری به شۆخیکردن له شۆفێری لۆرێکه‌وه تێگه‌یشتووه. به‌ڵام دواتر باوه‌ڕی پێکردووه.
له‌ئاکامی ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆکسه‌کانی هه‌ڵگرتنی هه‌نگ زیانێکی زۆریان پێگه‌یشتبوو. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی هه‌نگه‌کان هه‌ڵنه‌هاتبوون و له‌ناو بۆکسه‌کانی گواستنه‌وه‌دا مابوونه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Derek Strong"، وته‌بێژی پۆلیس، وتی: "سروشت یارمه‌تییه‌کی زۆری ئێمه‌ی داوه."
هۆکاری هه‌ڵنه‌هاتنی هه‌نگه‌کان بۆ بارینی باران ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی هه‌نگه‌کان مانه‌وه‌یان له‌ناو بۆکسی هه‌ڵگرتنه‌کاندا پێ باشتربووه.
بۆ مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی هه‌نگه‌کان و چاککردنی بۆکسه‌کانی هه‌ڵگرتن، پۆلیس داوای له شه‌ش به‌خێوکه‌ری هه‌نگی سه‌ر به‌شالیارێتی کشتوکاڵی که‌نه‌دی کرد، تا به‌زووترین کات یارمه‌تی و لێهاتووی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb