
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

نامه‌یه‌کی نووسراو له‌لایه‌ن ئا‌ینشتاینه‌وه به پاتێکی پێوه‌ری فرۆشرا
نامه‌یه‌کی نووسراو له‌لایه‌ن فیزیكناس و داهێنه‌ری بیردۆزه‌ی ڕێژه‌یی "ئه‌لبه‌رت ئا‌ینشتاین" له مه‌زداێکدا به 170 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی فرۆشرا، ئه‌وه‌ش به پاتێکی پێوه‌ری داده‌نرێت. له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نامه‌یه‌شدا زانای به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمان زۆر به توندی ڕه‌خنه له ئایینه‌کان ده‌گرێت و به ئه‌فسانه سه‌ره‌تاییه‌کان ناویان ده‌بات.
"Bloomsbury Auctions" له "Mayfair" له شاری له‌نده‌ن چاوه‌ڕێی ده‌کرد، که به‌های ئه‌و نامه‌یه له 8 هه‌زار پاوه‌ند تێپه‌ڕ نه‌کات.
زانای ئه‌ڵمانی "ئه‌لبه‌رت ئا‌ینشتاین" له ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌یدا ئایینه‌کان به "ئه‌فسانه‌ی منداڵییه‌کان" ناو ده‌بات و ته‌ورات و ئینجیل به دوو په‌ڕتووکی پڕ له ئه‌فسانه سه‌ره‌تاییه‌کان باس ده‌کات.
ساڵی پار کۆمه‌ڵێك نامه‌ی زانای ناوبراو به به‌های 30 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی فرۆشرا.
"ئه‌لبه‌رت ئا‌ینشتاین" له 1954.01.03دا ئه‌و نامه‌یه‌یی بۆ فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی "Erich Gutkind" نووسیبوو.
زانای ئه‌مه‌ریکی به‌ڕه‌چه‌كه‌ك ئه‌ڵمان له ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌یدا ده‌نووسیوێت: "وشه‌ی خوا بۆ من ته‌نها د‌ه‌ربڕینێکه و به‌رهه‌مێکی لاوازی مرۆڤایه‌تییه و په‌ڕتووکه پیرۆزه‌کان (ته‌ورات و ئینجیل) کۆکراوه‌ی ساکارن و پڕن له ئه‌فسانه‌ی منداڵانه."
"ئه‌لبه‌رت ئا‌ینشتاین" خۆی له خانه‌واده‌یه‌کی جووله‌که‌وه هاتۆته ژیانه‌وه و له‌و نامه‌ییه‌دا له‌سه‌ر جووله‌که ده‌ڵێت: "بۆ من ئایینی جووله‌که هه‌روه‌ك ئایینه‌کانی دیکه‌یه و بێجگه له به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌فسانه‌ی منداڵێتی هیچ دیکه‌ی ناگرێته خۆ. گه‌لی جووله‌که، که زۆر به به‌خته‌وه‌رییه‌وه من به‌شێکم لێی و له که‌سایه‌تی مندا قوڵبۆته‌وه، ئایینی جووله‌که هیچ شتیکی جیاوازی له ئایینه‌کانی دیکه نییه."
ئا‌ینشتاین له‌درێژه‌ی نامه‌که‌یدا ده‌نووسێت: "سه‌باره‌ت به ئه‌زموونم، باوه‌ڕم نییه، که جووله‌که زۆر له کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌ی باشتر بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له خراپترین شێرپه‌نجه‌کان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و هێز نه‌پارێزراون و من هیچ شتێکی هه‌ڵبژێردراویان تێدا به‌دیناکه‌م."
زانای ناوبراو له درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا پێیوایه، که ئایینی جووله‌که توانیوێتی باوه‌ڕداره‌کان له‌سه‌ر ئاستێکی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تدان بهێڵێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئاسته به‌هاییه‌کان و ڕه‌وشتییه‌کانیان باشتر بکات.
ئه‌و نامه‌یه‌ش له له‌نده‌ن له مه‌زادێکدا فرۆشرا و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه که‌سانێکی زۆر هه‌وڵی به‌شداریکردنی مه‌زادکردنه‌که‌یان کرد. به‌ڵام له کۆتاییدا که‌سێکی نادیار 170 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی بۆ کڕینی ئه‌و نامه‌یه دا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb