
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

مادۆنا له‌سه‌ر شانۆ ماچی ده‌می کچێك ده‌کات
که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان نییه، که خانمه گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوبانگ "مادۆنا" پێویستی به "Publicity" هه‌بێت! چونکه که‌سێکی وه‌ك ئه‌و خانمه ناوبانگێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه. به‌ڵام پێیده‌چێت، ئه‌و خانمه ئاره‌زووی دووباره ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی له مانێشته سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژنامه بڵاوه‌کانی جیهاندا هه‌بێت: له‌میانه‌ی کۆنسێرتێك له شاری پاریس "Madonna Louise Ciccone" ماچی ناو ده‌می کچێکی ئاماده‌بووی ئه‌و کۆنسێرته‌ی کرد.
ڕۆژنامه‌ی "The Sun"ی به‌ریتانی ده‌نووسێت، مادۆنای ته‌مه‌ن 49 ساڵ بۆ ده‌رخستنی شێوازی ئیرۆتیك کچێکی گه‌نجی جوانی ڕیزی یه‌که‌می هه‌ڵبژارد و ده‌می خسته ناو ده‌مییه‌وه. جێگای پرسیاره، که ئه‌م ماچکردنه هه‌مان ده‌نگدانه‌وه‌ی ماچکردنه‌که‌ی ساڵی 2003ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی مادۆنا له‌گه‌ڵ "Britney Spears" له‌میانه‌ی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی "MTV Video Music Awards"دا کردی.
پاش کۆتایی هاتن له چالاکییه‌کانی کۆنسێرت "Lourdes"، کچی مادۆنا، ویستوێتی له‌دایکییه‌وه بزانێت، ئایا ئه‌و له هۆمۆسێکسه‌کانه!
له‌ساڵی 2003دا مادۆنا له لێدوانێکی بۆ گۆڤاری "Out" ئاشکراکردبوو، که کچه‌که‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردووه، ئایا ئه‌و هۆمۆسێکسه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی مادۆنا ماچی بریتنی کردبوو. ئه‌و کاته مادۆنا به نه‌خێر وه‌ڵامی کچه‌که‌ی داوه‌ته‌وه و پێی وتووه: "من بۆیه ماچی ده‌که‌م، تا تواناییه‌کانی خۆمی بده‌مێ."
"Lourdes"یش ئه‌و کاته ته‌مه‌نی ته‌نها نۆ ساڵ بووه.
له‌وانه‌یه کچه‌که‌ی مادۆنا زۆر ئاسان له ڕه‌فتاره‌کانی دایکی تێنه‌گات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه