xozga: کارمه‌ندانێکی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێکی ئێراقی ده‌دات کارمه‌ندانێکی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێکی ئێراقی ده‌دات ================================================================================ xozga on 08 May, 2008 03:18:00 ڕۆژنامه ی "Times"ی به ریتانی بڵاویکردۆته وه، که کارمه ندنێکی باڵیوزخانه ی به ریتانی له به غداد هه وڵی ده ستدرێژی سێکسی بۆ سه ر ئافره تێکی ئێراقی داوه. هه رچه نده ئافره ته ئێراقییه که سکاڵای ناڕه زایی به رامبه ر ئه م هه وڵه بۆ به رده م لێپرسراوانی باڵیوزخانه به رزکردۆته وه، که چی لێپرسینه وه ی پێویست له گه ڵ کارمه ندی باڵیوزخانه نه کراوه - له جیاتی ئه نجامدانی لێکۆڵینه وه ی پێویست لێپرسراوانی باڵیوزخانه ی به ریتانی ئه و ئافره ته ئێراقییه یان له سه ر کاره که ی لابردووه. ئه و ئافره ته ئێراقییه له باڵیوزخانه ی به ریتانی له به غداد کاری پاککردنه وه ی ژووره کانی باڵیوزخانه ی ده کات. ڕۆژێك یه كێك له کارمه ندانی باڵیوزخانه چه ند سه د دۆلارێك له سه ر مێزێك فڕێ ده دات و به ئافره ته ئێراقییه که ده ڵێت: "چه ندتت پێویسته هه ڵیبگره و له لام بمێنه وه. دووئه وه نده ت پێده ده م، ئه گه ر شه و له لام بمێنیته وه." ئه و پیاوه ی ئه م کاره ی کردووه به پێی ڕۆژنامه ی "Times" کارمه ندێکی گه وره ی کۆمپانیایی "KBR" - که بۆ به رژه وه ندی شالیارێتی به رگری ئه مه ریکی و باڵیوزخانه ی به ریتانی له به غداد کار ده کات. هه روه ك ئه و ئافره ته ئێراقییه ئاشکرایکردووه، کارمه ند ی کۆمپانیایی ناوبراو له مانگی ئایاری 2007دا هه وڵی ده ستدرێژی سێکسی کردۆته سه ری. دووان له چێشتلێنه ره کانی باڵیوزخانه ی به ریتانی په یڤه کانی ئه و ئافره ته ئێراقییه یان سه رپشکردۆته وه. به پێی ڕوونکردنه وه کانی ئافره تی ئێراقی و دوو چێشتلێنه ره که ئه م ڕووداوه یه که مین ڕووداو نییه: ماوه یه که له ناو باڵێوزخانه ی به ریتانی له ئێراق پاره بۆ ئه نجامدانی سێکس نیشانی ئافره تانی ناو باڵیوزخانه ده درێت. هه ر ئافره تێك به رهه ڵستی خۆی به رامبه ر داواکارییه کان نیشان بدات یان بیگێڕێته وه، یه کسه ر له سه ر کاره که ی ده رده کرێت. "Times" ئاشكرای ده کات، که ئه و ئافرته و دوو چێشتلێنه ره ئێراقییه که له سه ر کاره کانیان ده رکراون، پاش ئه وه ی له حوزه یرانی 2007دا نیگه رانی خۆیان پێشکه ش به کارمه ندانی باڵیوزخانه ی به ریتانی کردووه. له 5 و 6ی حوزه یرانی 2007 چاوپێکه وتن له گه ڵ هه ر سێ کارمه ندی ئێراقی له لایه ن کارمه ندانی باڵیوزخانه ی به ریتانی له به غداد ئه نجامدراوه. به پێی ڕۆژنامه ی "Times" کارمه ندانی باڵیوزخانه ناوه ڕۆکی دیداره که یان له سه ر کاسێت تۆمار کردووه. "Matthew Lodge"، به ڕێوبه ری پێشووی باڵیوزخانه ی به ریتانی، کاتی خۆی به و سێ ئێراقییه وتووه، که باڵیوزخانه به رامبه ر چۆنێتی ڕه فتاری کارمه ندانی باڵیوزخانه لێپرسراوه و هه وڵی جوانی ڕه فتاریش ده دات. پاش چه ند ڕۆژێك له گوێگرتنی سکاڵاکان کۆمپانیایی "KBR" چێشتلێنه ره کانی ده رکردووه و دواتریش ژنه که یان له سه ر کار ده رکردووه و ڕه وانه ی ماڵه وه یان کردووه. هه روه ك ڕۆژنامه ی "Times" بڵاویکردۆته وه، ئه مه بۆ یه که مین جار نییه، که "KBR" شێوازی ده ستدرێژی سێکسی بۆ سه ر ژنان به کاربهێنێت. پێشتر چه ند ئافره تێكی ئه مه ریکی له ئێراق نیگه رانی خۆیان به رامبه ر شێوازی ده ستدرێژی کارمه ندانی ئه و کۆمپانیاییه نیشانداوه. سه رچاوه ی هه واڵ: Times لینکی په یوه ندیدار: British Embassy