
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

کارمه‌ندانێکی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێکی ئێراقی ده‌دات
ڕۆژنامه‌ی "Times"ی به‌ریتانی بڵاویکردۆته‌وه، که کارمه‌ندنێکی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێکی ئێراقی داوه. هه‌رچه‌نده ئافره‌ته ئێراقییه‌که سکاڵای ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه بۆ به‌رده‌م لێپرسراوانی باڵیوزخانه به‌رزکردۆته‌وه، که‌چی لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ کارمه‌ندی باڵیوزخانه نه‌کراوه - له‌جیاتی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست لێپرسراوانی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی ئه‌و ئافره‌ته ئێراقییه‌یان له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابردووه.
ئه‌و ئافره‌ته ئێراقییه له باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد کاری پاککردنه‌وه‌ی ژووره‌کانی باڵیوزخانه‌ی ده‌کات. ڕۆژێك یه‌كێك له کارمه‌ندانی باڵیوزخانه چه‌ند سه‌د دۆلارێك له‌سه‌ر مێزێك فڕێ ده‌دات و به ئافره‌ته ئێراقییه‌که ده‌ڵێت: "چه‌ندتت پێویسته هه‌ڵیبگره و له‌لام بمێنه‌وه. دووئه‌وه‌نده‌ت پێده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر شه‌و له‌لام بمێنیته‌وه."
ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م کاره‌ی کردووه به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "Times" کارمه‌ندێکی گه‌وره‌ی کۆمپانیایی "KBR" - که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شالیارێتی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی و باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد کار ده‌کات.
هه‌روه‌ك ئه‌و ئافره‌ته ئێراقییه ئاشکرایکردووه، کارمه‌ندی کۆمپانیایی ناوبراو له مانگی ئایاری 2007دا هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ری. دووان له چێشتلێنه‌ره‌کانی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی په‌یڤه‌کانی ئه‌و ئافره‌ته ئێراقییه‌یان سه‌رپشکردۆته‌وه.
به‌پێی ڕوونکردنه‌وه‌کانی ئافره‌تی ئێراقی و دوو چێشتلێنه‌ره‌که ئه‌م ڕووداوه یه‌که‌مین ڕووداو نییه: ماوه‌یه‌که له‌ناو باڵێوزخانه‌ی به‌ریتانی له ئێراق پاره بۆ ئه‌نجامدانی سێکس نیشانی ئافره‌تانی ناو باڵیوزخانه ده‌درێت. هه‌ر ئافره‌تێك به‌رهه‌ڵستی خۆی به‌رامبه‌ر داواکارییه‌کان نیشان بدات یان بیگێڕێته‌وه، یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رده‌کرێت.
"Times" ئاشكرای ده‌کات، که ئه‌و ئافرته و دوو چێشتلێنه‌ره ئێراقییه‌که له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون، پاش ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی 2007دا نیگه‌رانی خۆیان پێشکه‌ش به کارمه‌ندانی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی کردووه.
له 5 و 6ی حوزه‌یرانی 2007 چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ کارمه‌ندی ئێراقی له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی له به‌غداد ئه‌نجامدراوه. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "Times" کارمه‌ندانی باڵیوزخانه ناوه‌ڕۆکی دیداره‌که‌یان له‌سه‌ر کاسێت تۆمار کردووه. "Matthew Lodge"، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی باڵیوزخانه‌ی به‌ریتانی، کاتی خۆی به‌و سێ ئێراقییه وتووه، که باڵیوزخانه به‌رامبه‌ر چۆنێتی ڕه‌فتاری کارمه‌ندانی باڵیوزخانه لێپرسراوه و هه‌وڵی جوانی ڕه‌فتاریش ده‌دات.
پاش چه‌ند ڕۆژێك له گوێگرتنی سکاڵاکان کۆمپانیایی "KBR" چێشتلێنه‌ره‌کانی ده‌رکردووه و دواتریش ژنه‌که‌یان له‌سه‌ر کار ده‌رکردووه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌یان کردووه.
هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ی "Times" بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌مه بۆ یه‌که‌مین جار نییه، که "KBR" شێوازی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان به‌کاربهێنێت. پێشتر چه‌ند ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریکی له ئێراق نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر شێوازی ده‌ستدرێژی کارمه‌ندانی ئه‌و کۆمپانیاییه نیشانداوه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه