xozga: له ئه‌ڵمانیا دایکێك سێ کۆرپه‌ی ساوا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌خاته فرێزه‌رێکه‌وه له ئه‌ڵمانیا دایکێك سێ کۆرپه‌ی ساوا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌خاته فرێزه‌رێکه‌وه ================================================================================ xozga on 06 May, 2008 01:48:00 دیمه نی سێ کۆرپه ی به ستوو له ناو فرێزه رێكدا شتێکی یه کجار ده گمه نه و هه رگیز له یاد ناچێت: کوڕێکی ته مه ن 18 ساڵ له ناو فرێزه ری ماڵی دایکیدا به دوای پیتزادا گه ڕا، که چی چاوی به سێ کیس که وت، که سێ کۆرپه ی ساوای به ستووی تێدا بوو. گومانی ئه وه ده کرێت، که دایکی ئه و کوڕه کۆرپه کانی خستبێته ناو فرێزه ره که وه. به پێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوه ی ڕۆژنامه ی "Westdeutschen Allgemeinen Zeitung"، لێکۆڵه ره وه کانی قه ڵاچۆکردنی تاوان پێیانوایه، که یه كێك له لاشه ی کۆرپه به ستووه کان مێژووی بۆ کانوونی یه که می 1988 ده گه ڕێته وه. له ژێر تیشکی ئه م زانیارییه وه وته بێژی دادیاری گشتی له شاری "Siegen" له ڕۆژئاوای ئه ڵمانیا ڕایگه یاند، که ده کرێت گومانی کوشتن بخرێته پاڵ دایکی ته مه ن 44 ساڵ. بارودۆخی به ستنی دوو کۆرپه که ی دیکه هێشتا کرایه وه و نازانرێت. هه روه ك پۆلیس ئاشکرایکرد، ئه و کوڕه لاشه ی کۆرپه کانی به شێوه یه کی ڕێکه وت دۆزیوه ته وه: ڕۆژی شه ممه، ڕێکه وتی 2008.05.03، له نێوان کاژمێر 4 بۆ 5 ئێواره ئه و لاوه ته مه ن 18 ساڵه له ناو فرێزه ری ماڵه که یان به دوای پیتزادا ده گه ڕێت. له و ساته دا دایك و باوکی له گه شتێکیان بۆ "Schwarzwald" ماڵه وه یان به جێهێشتبوو. له کاتی گه ڕانی به دوای پیتزادا ئه و کوڕه چاوی به چه ند پاکه تێك خۆراك ده که وێت، که زۆربه یان خۆراکی به سه رچوو بوون. جابۆیه ئه و کوڕه ده ستده کات به ده رهێنانی شتومه که کانی ناو به فرگره که و له ناکاو چاوی به لاشه ی سێ کۆرپه ی به ستوو له ناو سێ کیسی نایلۆندا ده که وێت. ئه و کوڕه و خوشکه ته مه ن 24 ساڵه که ی تا ڕۆژی یه كشه ممه له ماڵه که ی خۆیان له ناوچه ی "Mllmicke" چاوه ڕیی گه ڕانه وه ی دایك و باوکیان ده که ن. ئێواره ی یه کشه ممه دایكی ته مه ن 44 ساڵ و باوکی ته مه ن 47 ساڵ له گه ڵ کچه که یان بۆ بنکه یه کی پۆلیس له شاری "Olpe" ده چن. له ئاکام پۆلیس به ره و ماڵ ده چێت و له ناو سێ کیسدا چاویان به که له سه ر و پێچکه ی سێ کۆرپه ی ساوای ده که وێت. له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه نووسان وته بێژی پۆلیس ڕایگه یاند، که ژنه که دانی به تاوانی کوشتن و هه ڵگرتنی ئه و سێ کۆرپه یه دا ناوه. له ئاکامی ئاشکراکردنی ڕاستییه کان پۆلیس ئه و ژنه ی ڕه وانه ی نه خۆشخانه ی ده روونی کرد. له ساڵی 1984ه وه ئه و ژن و پیاوه له و ماڵه دا ده ژین و دوو کوڕی ته مه ن 18 و 22 ساڵ و کچێکی 24 ساڵیان هه یه. به پێی په یڤی دراوسێکان ئه ندامانی خێزانی ئه و ماڵه که سانی ئاسایین و هیچ گرفتێکیان تاکو ئێستا له گه ڵ که سدا نه بووه. "Herbert Fingerhut"، به ڕێوبه ری به ڕێوبه رایه تی قه ڵاچۆکردنی تاوان له شاری "Hagen"، ڕایگه یاند، زۆر گرانه بڕاو بکرێت، که مێردی ئه و ژنه هه ستی به سێ سکی ژنه که ی نه کردبێت. تاکو ئێستا پۆلیس نه یتوانیوه زانیاری زۆر له دایکی ئه و سێ کۆرپه ساوایانه وه ربگرێت. به ڵام ئاشکرایه، که ئه و سێ کۆرپه یه به زیندوێتی هاتوونه ته ژیانه وه. به ڵام توێژکاری لاشه کان ده ریانخستووه، که کۆرپه کانی ناو فرێزه ره که کچن. بۆ کۆکردنه وه ی زانیاری زیاتر پۆلیس به نیازه پرسیار ئاڕاسته ی هاوسێکانی ئه و ژنه بکات. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel لینکی په یوه ندیدار: Westdeutschen Allgemeinen Zeitung