
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له ئه‌ڵمانیا دایکێك سێ کۆرپه‌ی ساوا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌خاته فرێزه‌رێکه‌وه
دیمه‌نی سێ کۆرپه‌ی به‌ستوو له‌ناو فرێزه‌رێكدا شتێکی یه‌کجار ده‌گمه‌نه و هه‌رگیز له‌یاد ناچێت: کوڕێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ناو فرێزه‌ری ماڵی دایکیدا به‌دوای پیتزادا گه‌ڕا، که‌چی چاوی به سێ کیس که‌وت، که سێ کۆرپه‌ی ساوای به‌ستووی تێدا بوو. گومانی ئه‌وه ده‌کرێت، که دایکی ئه‌و کوڕه کۆرپه‌کانی خستبێته ناو فرێزه‌ره‌که‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی "Westdeutschen Allgemeinen Zeitung"، لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی قه‌ڵاچۆکردنی تاوان پێیانوایه، که یه‌كێك له لاشه‌ی کۆرپه به‌ستووه‌کان مێژووی بۆ کانوونی یه‌که‌می 1988 ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌ژێر تیشکی ئه‌م زانیارییه‌وه وته‌بێژی دادیاری گشتی له شاری "Siegen" له ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، که ده‌کرێت گومانی کوشتن بخرێته پاڵ دایکی ته‌مه‌ن 44 ساڵ. بارودۆخی به‌ستنی دوو کۆرپه‌که‌ی دیکه هێشتا کرایه‌وه و نازانرێت.
هه‌روه‌ك پۆلیس ئاشکرایکرد، ئه‌و کوڕه لاشه‌ی کۆرپه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکه‌وت دۆزیوه‌ته‌وه: ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.05.03، له‌نێوان کاژمێر 4 بۆ 5 ئێواره ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن 18 ساڵه له‌ناو فرێزه‌ری ماڵه‌که‌یان به‌دوای پیتزادا ده‌گه‌ڕێت. له‌و ساته‌دا دایك و باوکی له گه‌شتێکیان بۆ "Schwarzwald" ماڵه‌وه‌یان به‌جێهێشتبوو. له‌کاتی گه‌ڕانی به‌دوای پیتزادا ئه‌و کوڕه چاوی به‌چه‌ند پاکه‌تێك خۆراك ده‌که‌وێت، که زۆربه‌یان خۆراکی به‌سه‌رچوو بوون. جابۆیه ئه‌و کوڕه ده‌ستده‌کات به‌ده‌رهێنانی شتومه‌که‌کانی ناو به‌فرگره‌که و له‌ناکاو چاوی به لاشه‌ی سێ کۆرپه‌ی به‌ستوو له‌ناو سێ کیسی نایلۆندا ده‌که‌وێت.
ئه‌و کوڕه و خوشکه ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌که‌ی تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ماڵه‌که‌ی خۆیان له‌ناوچه‌ی "Möllmicke" چاوه‌ڕیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دایك و باوکیان ده‌که‌ن. ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه دایكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و باوکی ته‌مه‌ن 47 ساڵ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یان بۆ بنکه‌یه‌کی پۆلیس له‌شاری "Olpe" ده‌چن. له‌ئاکام پۆلیس به‌ره‌و ماڵ ده‌چێت و له‌ناو سێ کیسدا چاویان به که‌له‌سه‌ر و پێچکه‌ی سێ کۆرپه‌ی ساوای ده‌که‌وێت.
له‌لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وته‌بێژی پۆلیس ڕایگه‌یاند، که ژنه‌که دانی به‌تاوانی کوشتن و هه‌ڵگرتنی ئه‌و سێ کۆرپه‌یه‌دا ناوه. له‌ئاکامی ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کان پۆلیس ئه‌و ژنه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی کرد.
له‌ساڵی 1984ه‌وه ئه‌و ژن و پیاوه له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین و دوو کوڕی ته‌مه‌ن 18 و 22 ساڵ و کچێکی 24 ساڵیان هه‌یه. به‌پێی په‌یڤی دراوسێکان ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ماڵه که‌سانی ئاسایین و هیچ گرفتێکیان تاکو ئێستا له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه.
"Herbert Fingerhut"، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قه‌ڵاچۆکردنی تاوان له‌شاری "Hagen"، ڕایگه‌یاند، زۆر گرانه بڕاو بکرێت، که مێردی ئه‌و ژنه هه‌ستی به سێ سکی ژنه‌که‌ی نه‌کردبێت.
تاکو ئێستا پۆلیس نه‌یتوانیوه زانیاری زۆر له دایکی ئه‌و سێ کۆرپه ساوایانه وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئاشکرایه، که ئه‌و سێ کۆرپه‌یه به‌زیندوێتی هاتوونه‌ته ژیانه‌وه. به‌ڵام توێژکاری لاشه‌کان ده‌ریانخستووه، که کۆرپه‌کانی ناو فرێزه‌ره‌که کچن.
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر پۆلیس به‌نیازه پرسیار ئاڕاسته‌ی هاوسێکانی ئه‌و ژنه بکات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه